سەردێڕ:

بەریتانیا ئەم جۆرە سزایەی بەسەر ٣٨٦ پەرلەمانتاری روسیادا سەپاند

PM:06:36:11/03/2022

3332 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سزای بەسەر ٣٨٦ پەرلەمانتاری پەرلەمانی روسیادا سەپاندووە کە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی روسیایان کردووە بۆ سەر ئۆکرانیا.


لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان بۆ سەربەخۆبوونی هەردوو هەرێمی لۆهانسک و دۆنتیسکیش داوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە و بە هیچ جۆرێک رێگەیان پێنادرێت گەشت بکەن بۆ بەریتانیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و روسیا دەڵێت بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانییەتی لە فراوانکارییەکانی ناتۆ و لای خۆشیانەوە، وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا بەردەوام روسیا تۆمەتباردەکەن بە دەستدرێژیکردنە سەر ئۆکرانیا و بەزاندنی سەروەرییەکانی.













گەلەری