بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، لە چوارقوڕنە پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و دوو کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، لە قەزای چوارقوڕنە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆدا رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا
ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ئۆتۆمبێلێکی پیک ئاپ پێکیانداداوە و هەردوو شۆفێرەکە بریندار
بوون.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی
گیان لەدەستدان و برینداربوون و کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی
بە خراپی و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی
شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

