سەردێڕ:

کاریگەری جەنگ لەسەر ئاستی وەبەرهێنانی ناوخۆیی روسیا

PM:03:48:11/03/2022

6164 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاری کە پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی بڵاوی کردووەتەوە، ئابوری روسیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەهۆی قورسی سزاکان کە پاش هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا بەسەریدا سەپێندراوە نزیکەی ١٥٪ کەم دەبێتەوە. دەشڵێت، "ئەمە دەبێتە یەکێک لە هۆکارکانی گران کردنی نرخی پێداویستییەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا."


پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی شیکاری بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لەوەکردووە، لەساڵی ٢٠٢٢دا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئابوری روسیاوە بە رێژەی ١٥٪ی بەرهەمە ناوخۆییەکانی کەمدەکەن و بەمەش نرخی کەلوپەلەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا برزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەکەن گەشەی بەرهەمی ناوخۆی روسیا کەم بکات و بەردەوامبونی جەنگ لەوانەیە ببێتە هۆی بایکۆتکردنی زیاتری وزەی رووسیا لە لایەن وڵاتانەوەکە.

دەشڵێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی توانای روسیا بۆ هێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان و زیاتر دابەزینی ئاستی ئابوری ئەو وڵاتە.

هەربەگوێرەی راپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت داکشانی ئابوری زیاتر بێت و بەشێوەیەکبێت لە ئاستی قەیرانی دارایی جیهانی لە ماوەی رابردوودا دوو هێندەبێت.

راپۆرتەکە ئاەوەشی خستووەتەڕوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئابوری روسیا کە تا رادەیەک بچوکە جووڵەی مۆسکۆ بۆ جیاکردنەوەی لە بازاڕەکانی دارایی جیهانی پێشبینی ناکەن بەشێوەیەکی فراوان کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی جیهان هەبێت، بەڵکو زیاتر لەسەر رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەوروپا کاریگەری دەبێت بەهۆی هەبوونی هەناردەکردنیان بۆ روسیا.

راپۆرتەکە ئاشکراشیکردووە، ئەمریکای لاتین تا ڕادەیەکی زۆر بێ کاریگەری لەم روداوانەدا دەردەچێت، لە کاتێکدا کاریگەریەکان لەسەر ئەفریقا و بەشەکانی ئاسیا، بە چینیشەوە، مامناوەند دەبێت و کاریگەریەکەی دابەزینی ئابوری روسیا جیاواز دەبێت بە پێی بەرکەوتنی هەر وڵاتێک بۆ نرخی کاڵاکانی روسیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سزاکانی سەر وڵاتی روسیا بە هۆی هێرشکردنی بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە لە زیادبوون و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی لەسەر بازاڕی جیهان دروست کردووە.













گەلەری