سەردێڕ:

هاوڵاتییەک لەدوای ١١ رۆژ لەدیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە

PM:03:17:11/03/2022

15804 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای ١١ رۆژ لە دیارنەمانی هاوڵاتییەکی نیشتەجێی کامپی خانکێ لەسەر روباری ئاڤا خانکێ لە سنوری پارێزگای دهۆک، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ئێستا لە پزیشکی دادە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی بڕیارنێروەیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لەسەر روباڕی ئاڤا خانکێ لە سنوری پارێزگای دهۆک دۆزراوەتەوە و بۆ پزیشکی دادی پارێزگاکە گواستراوەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکردووە، لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەو گەنجە ناوی "زیاد عیسا خەلەف"ە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە و خەڵکی شنگالە و لە کامپی خانکێ نیشتەجێ بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاد ماوەی ١١ رۆژە لەماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستا بێسەروشوێن بووە و بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە ناو رووباڕەکەوە خنکاوە و گیانی لەدەستداوە. بەگوێرەی وتەی کەسوکارەکەشی بەنیازن تەرمەکەی ببەنەوە بۆ قەزای شەنگال و لەوێ بە خاکی بسپێرن.















گەلەری