بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەک لەناوچەکانی میهران و ئیلامی ئێران روویداوە و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش رایگەیاند، لەسنوسی پارێزگای واست هەستی پێکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بومەلەرزەکە لەسەر سنوری مەرزی سۆماری لە سنوری دوو ناوچەی میهران و ئیلام لە ئێران هەستی پێکراوە و لە عێراقیش لە هەردوو ناوچەی مەندەلی و واست هەستی پێکراوە.
باس لەوەشکراوە، بومەلەرزەکە
گوڕەکەی ٣.٥ پلەی رێختەر بووە و قوڵیەکەشی ١٠ کیلۆمەتر بووە.
مازن ئەكرەم بەریوەبەری
شارۆچكەی مەندەلی بە ئین ئاڕ تی راگەیاندووە، بەهۆی دورچەقی زەمین لەرزەكە لە ولاتی
دراوسی ژمارەیەکی کەم لە هاوڵاتییان لەو سنورە هەستیان پێکردووە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی
سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند
چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە
ھەستیان پێبکرێت.