سەردێڕ:

موقتەدا سەدر کەسێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشان دەکات

PM:01:47:11/03/2022

35120 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر جەعفەر سادقی ئامۆزای وەک کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشان کردووە.


ماڵپەڕی ئاڕ تی عەرەبی لە زاری چەند چاوگێکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە ، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەی شەوی رابردووی نێوان موقتەدا سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسادا، موقتەدا سەدر جەعفەر سادقی ئامۆزی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیارکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، جەعفەر سادقی ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراقە و لە ئێستادا باڵیۆزی عێراقە لە وڵاتی بەریتانیا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی عێراق و رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، موقتەدا سەدر پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە نوری مالیکی و محەمەد حەلبوسی و مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەردا ئەنجامداوە.














گەلەری