سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێک لە پێنج منداڵیدا و بەسەختی برینداری کردن

PM:01:38:11/03/2022

14056 جار خوێندراوەتەوە

کەس و کاری منداڵەکان بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ لە هاوینە هەواری هەنارە ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆلی خۆێ لە دەستدەدا و لە ئەنجامدا لە پێنج منداڵ دەدات. دەشڵێت، "باری تەندروستی سێ لەمنداڵەکان ناجێگیرە".


ئەمڕۆ هەینی، کەسوکاری منداڵەکان بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، خانەوادەکەیان بەمەبەستی گەشت کردن چوونەتە هاوینەهەواری هەنارە.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئۆتۆمبێلیک بەخێراییەکی زۆر هاتووە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کردووە بەناو منداڵەکاندا کە ژمارەیان پێنج منداڵبووە و لێی داون.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە منداڵەکان برینداربوون و باری تەندروستی سێ لە منداڵەکان ناجێگیرە.

کەسوکاری منداڵەکان باسیان لەوەشکرد، منداڵەکان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن و لە ژێرچاودێری پزیشکیدان و منداڵەکان هەموویان ئەندامی یەک خانەوادەن.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

 


ئومێد چۆمانی – هەولێر












گەلەری