سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی ١١ی ئادار رایگەیاند، ئامادەن لەسەر بنەمای دەستور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی ١١ی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو.
دەشڵێت، ئەم رێککەوتننامەیە
، پەیامێکی روونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری
ئاشتیانەی کێشەکان هەیە.
لەبەشێکی دیکەی
پەیامەکەیدا هاتووە، "ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک
هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی
کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن"
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئێمە
بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین".
هەروەها، نێچیرڤان
بارزخانی سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکیدا بەو بۆنەیەوە دەڵێت، "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌وساى عێراق رێزى له رێككه‌وتنه‌كه بگرتايه، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له
چه‌ندين شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عێراق به ته‌واوى وڵاتێكى ديكه‌ى سه‌قامگير
و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له عێراق په‌ند له‌و
وانه‌يه وه‌ربگرين و به پاراستنى فيدراليزم و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى
عێراق، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابين بكه‌ين".
دەشڵێت، "با ئه‌م
ياده بكه‌ينه هانده‌رى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى گه‌لى كوردستان هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانين
مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين".
لەلایەن خۆیەوە، نەسعود
بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردست به‌بۆنه‌ی په‌نجاو دووه‌مین ساڵیادی رێكه‌وتننامه‌ی
١١ی ئادار په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، رێکكەوتننامەی ١١ی ئازار بەرهەمی
خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی
كوردستان بوو. ئەو خەباتەی لەپێناو بەرقەراربوونی پێكەوەژیان و شەراكەت و دادپەروەری
و ئاشتیدا بەردەوام بوو و گەییشتە ئەنجام.
لەبەشێکی دیکەی
پەیامەکەیدا هاتووە، "لە ساڵیادی رێككەوتننامەی ١١ی ئازاردا جەخت لە پەیامی
ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە
لە هەر بارودۆخ و لەژێر هەر گوشارێكدا ئیرادەی گەلی كوردستان ناشكێت و كوردستان دەستبەرداری
ئازادی و مافە رەواكانی نابێت".
لە ١١ی ئاداری ١٩٧٠
سەرکردایەتی کورد لەگەڵ حکومەتی عێراقی گەیشتنە رێککەوتنێکی مێژوویی و تێیدا
حکومەتی عێراق دانی‌نا بە ناوچەی ئۆتۆتۆنۆمی و خۆڕێبەری دەسەڵاتی کوردی و تیایدا
زمانی کوردی رێگەی پێدرا لە قوتابخانەکان بەشێوەیەکی فەرمی بخوێنرێت و لەزانکۆکاندا بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کرانەوە
و گرنگی زیاتری پێدرا. هاوکات، ناوچەی ئۆتۆنۆمی خاوەنی ئەنجومەنەکانی یاسادانان و
جێبەجێکردنی خۆجێیدەبن. بەڵام بەهۆی رێکەوتنی جەزائیر لە نێوان عێراق و جەزائیر و
ئێرانەوە حکومەتی ناوەندی لە رێککەوتنەکە پەشیمانەبووە و شۆڕشی کورد توشی نسکۆی
مێژوویی هات.