دەسەڵاتدارانی سعودییە رایانگەیاند، ئەو عەمرەکارانەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە یان ژەمی دووەمیان وەرنەگرتووە دەتوانن عەمرە ئەنجامبدەن. دەشڵێن، "رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو هەردوو مزگەوتی حەرام و مزگەوتی نەبەوییەوە".
ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی عوکازی سعودییە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رێگەدەدەن ئەو کەسانەی بەنیازن عەمرە ئەنجامبدەن و ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە یان ژەمی دووەمیان وەرنەگرتووە دەتوانن عەمرە ئەنجامبدەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
دەشتوانن بە ئازادی بچنە ناو هەردوو مزگەوتی حەرام لەشاری مەککە و مزگەوتی نەبەوی
لە شاری مەدینە.
رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە،
رێگە دەدرێت هەموو کەسێک بچنە ناو هەر دوو مزگەوتەکەوە تەنانەت ئەگەر هیچ ژەمە
ڤاکسینێکیان وەرنەگرتبێت، تەنها بەمەرجی ئەوەی توشی کۆرۆنا نەبوون لەکاتی چونە ناو
مزگەوتەکەوە یان بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانی توشبوودا نەبووبێت.
ئەمەش نوێترین ئەو
رێنماییانەن کە وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە لەبارەی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج و
عەمرەوە بڵاویکردووەتەوە.
لەساڵی ٢٠٢٠دا بەهۆی
سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە دەسەڵاتدارانی سعودییە ئەنجامدانی
فەریزەی حەج و عەمرەی قەدەغەکرد و لەساڵی ٢٠٢١ رێگەی دا تەنها ٦٠ هەزار هاوڵاتی
وڵاتەکەی ئەنجامبدەن.