وەزیری بەرگری عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و چەند دۆسیەیەکیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، جومعە عیناد سەعدون سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل کۆبوویەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی
عێراق، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، جومعە عیناد سەعدون و شۆڕش ئیسماعیل تاوتوێی چۆنییەتی
ئاڵوگۆڕکردن و پەرەپێدانی زانیاریی زانستیی لەسەر پڕۆگرامی خوێندن و رێکارەکانی مەشق
و راهێنانی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری بەرگریی عێراق
سەردانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانی کرد و لەگەڵ فەرماندەی کۆلێژی سەربازیی و ئەفسەرانی
کۆلێژەکە کۆبووەوە و بەشداریی لە بینینی نمایشێکی سەربازیی کرد کە لەلایەن قوتابیانی
کۆلێژەکەوە ئەنجام درا.