کۆمپانیای دی گرەید لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات رایگەیاند، مانگانە ٦٠ ملیۆن دەبەی پلاستیکی ئاو دەگۆڕێت بۆ جلوبەرگ، دەشڵێت "هەتا جلوبەرگی زیاتر دروستبکەن، کەمتر پاشماوەی پلاستیکی لە ژێر زەویدا بەجێدەمێنێت."
ماڵپەڕی زە ناشناڵ میدڵئیست ئاند ئەفریکا بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیای دی گرەید سەرجەم جلوبەرگەکانی لە تیشێرتەوە تا چاکەت و ماسکی دەموچاو بەپۆشتەیی و کوالێتی بەرز لە دەبەی پلاستیکی ئاو دووبارە بە کارهێنراوە دروستدەکات.
لەم بارەیەشەوە،
ئێما باربەر بەڕێوبەری کۆمپانیای دی گرەید، رایگەیاند، لە دووبارە بەکارهێنانەوەی
مادە پلاستیکییەکان بە رێژەی ٥٠٪ کەمتر وزەی پێویستە و بەڕێژەی ٢٠٪ کەمتر ئاوی پێویستە و ٥٥٪ کەمتر
کاربۆن بەرهەم دەهێنێت.
باسی لەوەشکرد، پلاستیکی دەبەکان لە جۆری پی ئی تی یە کە جۆرێکی پلاستیکە
بە ئاسانی دەتوانرێت بەکار بهێندرێتەوە، بەڵام لە زۆربەی جیهاندا بە هەڵە فڕێ دەدرێت.
ئێما باربەر ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر پلاستیک بە شێوەیەکی
گونجاو دووبارە بەرهەم بهێنرێتەوە دەکرێت بەرهەمەکەی هەتا هەتایە بە کار بهێندرێت.
ئەوەشی روون کردەوەتەوە، ئەو دەبانەی بەکاری دێنن بەزۆری
لە کۆمپانیاکانی هەڵگرتنەوەی پاشماوە لە ئیمارات
کۆدەکەنەوە، دواتر بە پرۆسەیەکی سێ هەنگاو بەرهەمهێناندا دەڕۆن و لە پلاستیکەوە دەیانگۆڕن
بۆ قوماش.
لە بارەی هەنگاوەکانی گۆڕینی دەبەکانەوە بۆ قوماش ئەوەشی
ئاشکرا کردووە، بوتڵەکان دەشۆرێن و دەبڕدرێنبۆ پەرچەی بچوک و دواتر بە پەستانێکی
بەرزی گەرمی دەتوێنرێنەوە و دەگۆڕدرێن بۆ
قوماشێکی پلاستیکی.
دەشڵێت، بەشێک لە پاشماوەی بتڵە وردەکان دەفرۆشرێن بە کۆمپانیاکان
بۆ دووبارە دروست کردنەوەی دەبەی پلاستیکی.
باسی لەوەشکرد، نرخی بەرهەمهێنانی ٤٨٠ کیلۆگرام لە
قوماش، کە زیاتر لە ٢٥ هەزار دەبەی پێوەستە بۆ دروستکردنی نزیکەی ١٠٠ دۆلار تێدەچێت.
ئاماژەشی بەوەدا، کە لە کارگەکانی دی گرەید لە ئیمارات
وردە پلاستیکەکان لە بتڵەکان دروست دەکرێن، دواتر دەنێردرێن بۆ هیندستان و پاکستان
بە مەبەستی دروستکردنی تۆپی قوماشەکان.
هەنگاوەکانی ئەم کۆمپانیایە و هاوشێوەکانی بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی
بتڵە پلاستیکییەکانی دوبەی لە کاتێکدایە لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچونە پیشەسازی و گەشتیارییە
گەورەییەی ئیمارات بە خۆیەوە بینیوە، پاشماوەکان بەگشتی و بەتایبەت پاشماوە پلاستیکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو
زیادی کردووە و وڵاتەکە دەیەوێت لە رێی ئاسانکاری بۆ ئەم جۆرە وەبەرهێنانانە لەو پاشماوانە
خۆی رزگار بکات.