سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: لە سایەیی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە قەیرانی سوتەمەنیداین

PM:06:29:01/04/2026

588 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە غیابی بوونی پەرلەماندا قەیرانی غازی بۆ هاوڵاتیان دروستتکردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، خالید محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،لەكاتێكدا ژێر خانی هەریمی کوردستان پڕیەتی لە نەوت و غازی سروشتی، خاوەنی سوتەمەنین، كەچی لەسایەیی ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووەوە هاوڵاتیانی هەرێم لە قەیرانی سوتەمەنیدان.

هاوکات، سەوسەن کاکەمەم کە پەرلەمانتارێکی تر نەوەی نوێیە ئاماژەی بەوەکردووە،ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچووە هی ساڵی ٢٠١٨ یە و هیچ شەریعەتێکی نەماوە و تەنیا کار بەرێکەرە، کەچی لە غیابی هەڵنەبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا نەتوانن لێ پرسینەوەی لێ بکەن، هەر رۆژێک لە سووچێکەوە بەهۆکاری جیا جیا دەستی ناوەتە بیناقاقای ئەو خەڵکە و قەیران لە دوای قەیرانی بەسەر خەڵکدا داهێناوە و بەردەوامە لە دروستکردنی قەیرانی دیکەش.

دەشڵێت، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو سێ بەزمی بۆ دروستکردنی قەیرانی غازی ماڵانی دروستکرد، کە نوێترین داهێنانی ئەوەیە سێ مانگە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک خەریکی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیە بۆ نۆرەگرتنی غاز و نەوت بە حسابی خۆی، کەچی ئێستا دەبێت بە پسووڵەی ئەلیکترۆنیەوە بەر ناکەوێت، بەڵام ١٠ مەتر ئەولاتر غاز بە نرخی گرانی بازرگان زۆرە و نۆرەگرتنیشی ناوێت. پرسیاری ئەوەشی کردووە ئەو غازە لەهەمان کارگە و هەمان کات بەرهەم ناهێندرێت؟ یان بۆ غازی تیجاری دژە درۆنیان بەستووە، یانیش تەنیا بۆ مەشغولکردنی خەڵکە تا ئاگای لە دزییەکانتان نەمێنێت.













گەلەری