PM:01:19:01/04/2026
648 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گەلی عێراق و وەرزشوانان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٦.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە گەلی عێراق بە تایبەت وەرزشوانان و دۆستانی تۆپی پێ دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ جامی جیهانی".
هاوکات جەختیشی لە متمانەی خۆی بە توانای یاریزانانی عێراق کردەوە و رایگەیاند،
"ئێمە باوەڕمان بە توانای هەڵبژاردەی عێراق هەیە کە لەم رووداوە وەرزشییە
جیهانییەدا سەرکەوتنی گەورەتر تۆماربکەن و شانازییەکی دیکە بەدەستبهێنن."