سەردێڕ:

شەپۆلێکی بارانبارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

PM:12:51:01/04/2026

756 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام لە کاتەکەکانی دوای نیوەرۆی سبەی پێنجشەممەوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور. هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( ٢ - ٤ ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ کاتەکەکانی دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و شەپۆڵی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە. بەڵام پلەكانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لەبارەی دەسپێكردنەوەی بارانبارینەوە کەشناسی دەڵێت، "سبەی سەرەتا لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک نمەباران و بارانێکی مامناوەند دەبێت، پاشان شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە. كە باران بەشێوەیەکی نمەباران و بارانی ما ناوەند دەبێ. رێژەی بارانبارین لە سنوری دهۆک زیاتر دەبێت بەراورد بە پارێزگاکانی دیكە.













گەلەری