PM:06:02:31/03/2026
672 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵ دەست پێ بکات و لە سبەینێوە رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، "بەمنزیکانە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراکی ساڵی ٢٠٢٦ و بۆ ئەم مەبەستەش بریکارەکان ئاگادار کراونەتەوە".
بەڕێوەبەری
بازرگانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، بریکارەکانی خۆراک دەتوانن لە سبەی چوارشەممەوە
سەردانی "بانکی جنوب ئیسلامی" بکەن، بە مەبەستی خستنە سەر و و بارگاوی
کردنی ڤیزە کارتەکانیان بە پارەی پێویست.
ناوبراو لەبارەی
بڕی تێچووەکەش، روونیکردەوە، رێژەی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ڤیزە کارتەکان، هاوشێوەی
مانگی رابردوو دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.