سەردێڕ:

ئاستەنگییەکانی بەردەم خوێندنی ئۆنلاین

PM:02:31:31/03/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو مافی داوە بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کە وانە بە شێوازی ئۆنلاین بڵێنەوە، بەڵام خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم کۆمەڵیک ئاستەنگ و گرفتی هاتووەتە بەردەم.


یەکێک لە ئاستەنگییەکان ئەوەیە هاوڵاتییان بارودۆخی داراییان خراپە و وەک خۆشیان دەڵێن توانای کڕینی کەرەستەکانی خوێندنی ئۆنلاینیان نییە، کەئەگەر هەر خوێندکارێک کەرەستەی نوێ و باش بکڕێت نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ دۆلاری دەوێت.

گرفتێکی دیکەی بەردەم مامۆستا و خوێندکاران نەبوونی کارەبایە کە لە هەندێک شوێن تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم کارەبا هەیە

یەکێکی دیکە لە گرفتەکان ئەوەیە ژێرخانی وانە وتنەوەی ئۆنلاین لە هەرێم نییە

یەکێکی دیکە لە گرفتەکان زۆری ژمارەی قوتابییە کە نزیکەی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار قوتانی هەیە و لە نزیکەی شەش هەزار و ٣٠٠ قوتابخانە وانە دەخوێنن، ئەمەش وادەکات ئەرکی وانە وتنەوەکە قورستر بێت.

گرفتێکی دیکەش گوندەکانن کە هەندێکیان جگە لەوەی کارەبایان زۆر خراپە بەڵکو هێڵی ئینتەر نێت و بورجی هێلەکانی پەیوەندییان بۆ دابین نەکراوە.

سەرباری هەموو ئەمانە قوتابیانی پۆلە سەرەتاییەکان بۆ نمونە پۆلی یەک و دوو و سێ کە ژمارەیان ٤٥٠ بۆ ٤٦٠ هەزار قوتابییە، کە لە قوتابخانەکانیشدا ماندووبوونی زۆری پیویستە بۆ فێرکردنیان و وانە خوێندن بە ئۆنلاین دەبێتە گرفتێکی گەورە بۆ فێرکردن و پەروەردەکردنیان.

بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین بەم هەموو ئاستەنگییەوە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بەشیک نییە لە جەنگەکە و خوێندن راگیراوە، لەکاتیکدا کە ئەو وڵاتانەی بەشداری جەنگەکەن خوێندن تێیاندا بەردەوامە.













گەلەری