سەردێڕ:

چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لە سندوقی خێری مزگەوتێک لە هەڵەبجە دەستگیرکران

PM:01:50:31/03/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لە سندوقی خێری مزگەوتێک و بردنی پارەی قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نوانرا چوار تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب دەستگیر بکەن کە دزییانکردووە لە سندوقی خێری مزگەوتێک و بردنی پارەی قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەیەکی کەمدا توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دیاری بکرێن و بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن ،دوو تۆمەتباریان چەندین پێشینەی تاوانی دیکەیان هەیە .

باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر بەمادەی یاسایی ٤٤۳ یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.













گەلەری