سەردێڕ:

لە سنووری ئاکرێ نرخی بتڵێک غاز بە زیاد لە ٢٠ هەزار دینارە

PM:07:24:13/03/2026

588 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری ئاکرێ بتڵێک غاز بە زیاد لە ٢٠ هەزار دینارە و هاوڵاتیانیش ناچارن سەرە بگرن تا بتڵێک غازی حکومیان دەستبکەوێت و پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، هاوڵاتیان بۆ کڕینی بتڵێک غازی حکومی بە نۆ هەزار چەندین کاتژمێر نۆرە دەگرن.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، بتڵێک غاز لە ناحیەی بجیل لە سنووری ئاکرێ بە زیاتر لە ٢٠ هەزار دینارە و هەر بۆیە هاولاتیان بە ناچاری لەسەرەدان تاوەکو بتڵێک غازی حکومیان بە نۆ هەزار دینار دەستبکەوێت.

ماوەیەکە کێشەی کەمیی غاز لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوەتەوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەکە چارەسەر بکات.

 













گەلەری