PM:05:02:13/03/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٩٤ دۆلار و ١٩ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری سەرەکی ناجێگیری نرخی نەوتە.
هاوکات، ئەم شەڕە کاریگەرییەکی راستەوخۆی
لەسەر بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابینکردنی نەوت هەبووە و ترسێکی گەورەی لە بازاڕە
جیهانییەکان دروست کردووە.
کێشە لە گەرووی هورمز یەکێکە لە
هۆکارە سەرەکییەکان بۆ ناجێگیری نرخی نەوت، گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێگاکانی
گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا، کە نزیکەی ٢٠٪ نەوتی جیهان لەو گەرووەوە دەگوازرێتەوە
و کە ئێستا بەهۆی شەڕ و هێرشەکان کێشە بۆ زۆربەی کەشتییە نەوتییەکان درووستکردووە.