سەردێڕ:

داخستنی ئاسمانی عێراق درێژکرایەوە

PM:03:09:13/03/2026

812 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی هەموو فڕۆکەکانی هاتن و رۆشتن بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە، کە لە کاتژمێر ١٢ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە و لە کاتژمێر ١٢ـی شەوی دووشەممە کۆتایی دێت، ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی کاتییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە، و بەپێی پێشهاتە نوێیەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە هەروەها، هێڵە ئاسمانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر بڕیارێکی نوێ ئاگادار دەکرێنەوە.













گەلەری