سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق: پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو جەنگی ناوچەکە کارێکی زۆر مەترسیدارە

PM:02:45:13/03/2026

648 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو جەنگی ناوچەکە کارێکی زۆر مەترسیدارە و دەبێتە هۆی فراوانبوونی مەودای ململانێکان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، فوئاد حسێن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تیانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، باسی لە دوایین پێشهاتە ناوچەییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرد.

فوئاد حسێن، باسی لەوەشکردووە، عێراق هەوڵی بەئامانجگرتنی یەکەی سەربازیی ئیتاڵیا سەرکۆنە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان جێگیرن.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق کردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی کە ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دەکەنە ئامانج.

فوئاد حوسێن راشیگەیاندووە، پەککەوتنی هەناردەی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە رەنگە ببێتە هۆی قەیرانێکی گەورە لە بواری وزەدا، هەروەها نەتوانینی هەناردەکردنی نەوتی عێراقیش رەنگە چەندین قەیرانی ئابووری دروست بکات.













گەلەری