سەردێڕ:

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە عێراق؛ چوار سەربازی سێنتکۆم گیانیان لەدەستدا

PM:01:27:13/03/2026

1220 جار خوێندراوەتەوە

سێنتکۆم رایگەیاند، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە عێراق چوار سەربازیان گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازی دیکەش بێسەروشوێنن.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەیانی ئەمڕۆ ، فڕۆکەیەکی سووتەمەنیهەڵگر لە جۆری KC-135ی ئەمریکی لە رۆژئاوای عێراق کەوتەخوارەوە، کە شەش ئەندامی دەستەی فڕۆکەکەی تێدابووە، چواریان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاشکرانەبووە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، بەڵام پەیوەندی بە تەقەی دۆستانە یان دوژمنکارانە نەبووە.

باسی لەوەشکرد، دوو فڕۆکەوانەکەی تر بێسەروشوێنن و هێزەکانی ئەمریکا لە ئێستادا بەدوایاندا دەگەڕێن و هەوڵی رزگارکردنیان دەدەن.













گەلەری