سەردێڕ:

باران دەبارێت؛ هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت

PM:12:42:13/03/2026

896 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت و هەندێک کات هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا کەمێک نمە باران دەبێت پاشان کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بایەکی مامناوەندی دەبێت، مەودای بینین لە کاتی بارانباریندا کەم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٥ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢١ پلەی سیلیزی













گەلەری