PM:04:03:11/03/2026
600 جار خوێندراوەتەوە
٥٦ ساڵ بەسەر راگەیاندنی رێککەوتننامەی ١١ـی ئازاری ١٩٧٠ تێپەڕی و مەسعود بارزانیش دەڵیت، ئەو رێککەوتنە بەرهەمی قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین وتوێژەکانی كوردستان بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە پەیامێکدا وتی، رێککەوتنی ١١ـی ئازاربەرهەمی ئەو خەباتە پتەو و سەرتاسەرییە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی مافەكانی گەلی كوردستان و بەدیهێنانی دیموكراسی لە عێراقدا دەستی پێكرد و وتیشی، جەخت لە پاراستنی دەستكەوتەكان و پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "لەو یادەدا جەخت دەکەینەوە لە پاراستنی دەستكەوتەكان و پەیامی
ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان، هەروەها ئەو دەستکەوتە مێژووییە
بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول و خۆڕاگریی پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژەکان بووە".