PM:03:56:11/03/2026
772 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فەرماندەیی خاتەم ئەلئەنبیا دەڵێت، رێگە نادەن یەک لیتر نەوت بە گەرووی هورمزدا، بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی و هاوبەشەکانیان تێبپەڕێت .
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا وتی، رێگە نادەین یەک لیتر نەوت بە گەرووی هورمزدا بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا، قەوارەی زایۆنی، یان هاوبەشەکانیان تێبپەڕێت جا کەشتییەکە خۆی بێت یان باری نەوتەکەی بێت.
وتیشی، هەر
کەشتییەکی سەر بە ئەمریکا، قەوارەی زایۆنی، یان هاوبەشە دوژمنکارەکانیان، جا
کەشتییەکە خۆی بێت یان باری نەوتەکەی، ئامانجێکی رەوای هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.