PM:12:58:11/03/2026
840 جار خوێندراوەتەوە
سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، "بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان، وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە رێگەی بریکارەکانی گەڕۆکەوە، بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکەن و دەتوانن دوو بوتڵی غاز وەربگرن بە نرخی فەڕمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، پرۆسەکە ٣٠ رۆژ دەبێت و هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە رێگەی ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلکترۆنی، دوو بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار لە رێگەی بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت.
ئاماژە
بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی
فەرمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت بە
هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی، لە رۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و
کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و رێگەی گونجاو دەگیرێتەبەر.