سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق: نابێت عێراق تێکەڵ بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بکرێت

PM:04:37:08/03/2026

2168 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە رێگا بە هیچ لایەنێک نەدرێت کە عێراق بخاتە شەڕی ناوچەکە و دەشڵێت، پێویستە لایەنەکان پەلە بکەن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی دانیشتنەكەی دوێنێی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، نابێت رێگە بە هیچ لایەنێك بدرێت عێراق بخرێتە شەڕی ناوچەكە و دووپاتیشی دەكاتەوە، پێویستە لایەنەكان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن لە پێكهێنانی حكومەتدا.

لە راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی عێراقدا ئاماژە بەوەشکراوە، نابێت رێگە بە هیچ لایەنێك بدرێت عێراق بخاتە ئەو ململانێیەی لە ناوچەكەدا هەیە.

هەروەها دووپاتیشی دەكاتەوە، پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان دەكات بۆ پاراستنی سنوور و سەروەریی عێراق، هەروەها بە پێویستیشی دەزانێت لایەنەكان پەلە بكەن بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار هەڵبژێرێت و حكومەت پێكبهێنرێت.













گەلەری