سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکات

PM:02:11:17/02/2026

1412 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆتایی هات و لە دوای کۆبوونەوەکە شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ یەکێتی زۆر باش بوو" و دەشڵێت، "رێککەوتنەکەمان لەسەر شێوازی حکومڕانییە لە هەرێم و ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندی خەڵک دەبێت".


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "رێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانییە لە هەرێم".

شاسوار عەبدولواحید وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ بافل تاڵەبانی باسی کەمکردنەوەی نرخی کارەبا و گەڕانەوەی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیریمان کرد".

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی وت، لە ئێستا و رابردوو و داهاتووشدا لەگەڵ داواکاری هاوڵاتیان بووین و لە هیچ وڵاتێکی دنیادا نییە نیوەی مووچەکەت بدەیت بە کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزانەی بەشداری ئەم كۆبوونەوانە ناكەن و بەدەم ئەم بانگەوازەی ئێمەوە نایەن، سەر بە دەسەڵاتن و رازین بە مانەوەی پارتی و مانای ئەوەیە دەیەوێت سەرۆكی حكومەت هەر لای پارتی بێت.














گەلەری