PM:01:39:17/02/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران و دەڵێت، "ماده‌ی ٢٩ـی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی، گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامبوونی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و نابڕدرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، دارایی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦، چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنی كرده‌یی یاسای هه‌مواركراوی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی ژماره (٦ـی ساڵی ٢٠١٩)، كه ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی مانگانه بۆ دابینكردنی خه‌رجییه ناچاریه‌كان سه‌پاندووه، له‌پێش هه‌مویانه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینی و هاوكاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌نزیكه‌ی هه‌شت ترلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌مانگێكدا.
دەشڵێت، ماددەی
(٢٩)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی رێگه به‌به‌رده‌وامبوونی بودجه‌ی كاتی
ده‌دات بۆ خه‌رجییه له‌پێشینه‌كان، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی مووچه‌و خانه‌نشینی
به‌بێ كه‌مكردنه‌وه و بڕین به‌رده‌وام ده‌بێت.