سەردێڕ:

کەشناسی وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی راگەیاند

AM:11:05:17/02/2026

1264 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی شەودا نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ و پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی دیکەی هەرێم و دەشڵێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە وتی، نمە باران بارینی پچڕ پچڕ لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان دەبارێت و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا و پاشان لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٢٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٨ پلەی سیلیزی













گەلەری