بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران سەبارەت بە دانانی رووناکی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، دەبێت هەموو شۆفێرێک هێمای تاکسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی هەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی چاودێرییەکانمان، بۆمان دەرکەوتووە، بەشێک لە شوفێرانی تاکسی، هێمای رووناکی تاکسیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایانناوە.
هاتووچۆی
هەولێر دەشڵێت، بۆ یەکخستنەوەی هێمای رووناکی تاکسی، لەمەودوا دەبێت هێمای تاکسی،
لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل، لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپبكرێت.
بەپێی بڕیارەکە
پێویستیشە گڵۆپی رووناککەرەوەی تێدابێت، تاوەکو بە شەو ببینرێت، هەروەها رەنگی گڵۆپەکە
دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ رەنگێکی دیکە بەکاربهێندرێت.
هەروەها بە هیچ
جۆرێک نابێت هێمای تاکسی لەسەر جامی دواوە، جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق چەسپبکرێت.