PM:05:26:22/01/2026
924 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، سبەینێ ١٠٠ کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و ئەوانی تریش کە ماون لە رۆژاندی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەحمەد سەحاف، بەپرسی کارەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، یەکەم گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیاوە بۆ عێراق سبەی دەست پێدەکات و لە قۆناغی یەکەمدا ١٠٠ کەس دەگەڕێندرێنەوە.
ئەحمەد سەحاف
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتی یەکەم بەرەبەیانی سبەی ٢٣ـی کانوونی دووەم دەبێت و ئەو
ژمارەی دیکەش کە ماون لە رۆژانی داهاتوو دا دەگەڕێندرێنەوە.
هەروەها باسی
لەوەشکردووە، ١٩٧ کۆچبەری دیکە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەکەن بۆ لای کەسوکاریان.