ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگەیاند، سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، حکومەتی دیمەشق له هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه و زیندانی ئه‌قتان و ناوچه‌كانی سنووری كۆبانێی كردووەته ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كۆبانی و زیندانی ئه‌قتان له ره‌قه.
دەشڵێت، "هاوكات
له‌گه‌ڵ تۆپبارانكردنی زیندانه‌كه، كه تیرۆریستانی داعشی تێدایه، ئه‌و گروپه
چه‌كدارانه شارۆچكه‌ی سرینیان كرده ئامانج و هێرشیانكرده سه‌ر گوندی خروس له
باشووری كۆبانی، به به‌كارهێنانی چه‌كی قورس و تۆپخانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
"ته‌واوی لادێكانی باشوور و باشووری رۆژئاوای كۆبانی كه‌وته به‌ر هێرشێكی تۆپخانه
و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی
ئاگربه‌سته بۆ دووه‌م رۆژی له‌سه‌ریه‌ك، هه‌روه‌ها ٢٢ پێشێلكاری تۆماركراون، كه
له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه ئه‌نجامدراون، له‌وانه هێرشكردنه سه‌ر كۆبانی و
حه‌سه‌كه و زیندانی ئه‌قتان".
هه‌سه‌ده ده‌شڵێت،
"جگه له هێرشه سه‌ربازییه‌كان، دیمه‌شق له سیاسه‌تی سزادانی به‌كۆمه‌ڵدا
به‌رده‌وامه به بڕینی ئاو و كاره‌با بۆ شاری كۆبانی و رێگریكردن له چوونه ژووره‌وه‌ی
سوته‌مه‌نی له‌ناو بارودۆخی سه‌ختی زستاندا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان هێزه‌كان به‌رده‌وامن
له بڕینی ئاوی زیندانی ئه‌قتان له ره‌قه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر
ژیانی زیندانییه‌كان دروستده‌كات و ئاماژه‌یه بۆ ده‌رئه‌نجامه مرۆییه جدییه‌كان".
باسی له‌وه‌شكردووه،
"جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وامی به ئامانجگرتنی ناوچه دانیشتوه‌كان و
دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كان، له‌وانه‌ش ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی
داعش، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری پێكده‌هێنێت".
هه‌سه‌ده داوای
له وڵاتانی نێوه‌ندگیر كردوه، رێوشوێنی خێرا و كاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ راگرتنی
ئه‌م پێشێلكاریانه و دڵنیابوون له پابه‌ندبوونی ته‌واو به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.