پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و هاوڵاتیان پێویستە كارتی نیشتیمانی پێبێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
ئه‌و بڕیاره له وەزارەتی ناوخۆوە ده‌رچووه و له ئێستادا کارکردن بە (صوره قیدی
الكترونی) راگیراوە.
باسی لەوەشکردووە،
"تەنها بە (کارتی نیشتیمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستە لەکاتی
گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ٣٠ رۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواوبوونی کارتی
نیشتیمانی ماوەکەی (٢٠ بۆ ٣٠) رۆژی پێدەچێت".
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه سیستمی نوێی پاسپۆرت له عێراق و هه‌رێمی
كوردستان خراوه‌ته كار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت، پاسپۆرتی نوێ ده‌ده‌ن
به هاوڵاتیان و پێویسته ته‌نها کارتی نیشتیمانییان پێبێت وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی
پشتڕاستكراوه.