PM:04:38:22/01/2026
1272 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، پێویسته هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندبن به ئاگربه‌ست و راگرتنی گرژییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی له مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و شاندێكی یاوه‌ری كرد و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سوریا تاوتوێكران".
بەپێی
راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له به‌رده‌وامیی
هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی
ئاگربه‌ست و راگرتنی گرژییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان
هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیی دابینكردن و پاراستنی مافه‌كانی
كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی له سوریایه‌كی یه‌كگرتوودا دووپاتكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه
مه‌زڵوم عه‌بدی، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخه‌كه، هەروەها جه‌ختی
له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای
دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له سوریایه‌كی یه‌كگرتوودا دووپات كرده‌وه.