PM:04:00:22/01/2026
1228 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بیر لە پڕۆژەیەکی بێپێشینە دەکاتەوە بۆ لکاندنی دوورگەی گرینلاند بە ئەمریکاوە لەڕێگەی پارەوە و سەرۆکی ناتۆش دەڵێت، سەروەریی گرینلاند بە پارە ناکڕدرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت، پڕۆژەکەی ترەمپ ئەوەیە یەک ملیۆن دۆلار بە هەر دانیشتوویەکی گرینلاند بدەن ئەگەر رازیبن بە پەیوەندیکردن بە ئەمریکا و بەوپێیەی ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکە نزیکەی ٥٧ هەزار کەسە، تێچووی گشتیی ئەو پڕۆژەیەی ترەمپ دەگاتە نزیکەی ٥٧ ملیار دۆلار.
ترەمپیش لە داڤۆس وتی،هیچ سیناریۆیەک نییە ئەمریکا لەسەر گرینلاند بچێتە شەڕەوە لەگەڵ
دانیمارک، چونکە هاوپەیمانی ناتۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنێکی درێژخایەن و هەمیشەیی سەبارەت بە دۆخی
دوورگەکە لە ئارادایە.
لای خۆشیەوە ئەلیسۆن هارت وتەبێژی ناتۆ وتی، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ
ترەمپ لە داڤۆس هیچ سازشێکی لەبارەی سەروەریی گرینلاندەوە نەکردووە و وتوویەتی سەروەریی
گرینلاند بە پارە ناکڕدرێت.