سەردێڕ:

دارایی و ئابووری هەرێم سیستمی خەرجییەکانی راگرت

PM:12:13:07/12/2025

616 جار خوێندراوەتەوە

دارایی و ئابووری، بەهۆی نزیکبوونەوەی لە کۆتایی ساڵ سیستمی خەرجییەکانی راگرت و داوا دەکات هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەیان نەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لە ئەمڕۆوە سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان راگیراوە و داوا دەکرێت هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەی وەزارەتەکە نەکرێت، تا کردنەوەی خەرجی لە ساڵی ٢٠٢٦.

هاوکات، بەمەبەستی دیاریکردنی هەلی گونجاو بۆ یەکە ژمیریارییەکان ، گشت خەرجییەکان راگیراوە جگە لە خەرجییەکانی مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و کرێی مانگانە و خاوێنکردنەوە و خواردن.













گەلەری