سەردێڕ:

سەباح هەورامی: پێویستە حکومەت مووچەی پزیشکانی دەروونی زیادبکرێت

PM:01:13:04/12/2025

884 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم مووچەی پزیشکانی دەروونی زیادبکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی وتی، کێشە دەروونییەکان لە هەرێم رووی لە زیادبوون کردووە، بۆیە چاوێکی جیاوازیان لە پزیشکانی دەروونیی و خزمەتگوزارییە دەروونییەکانە و لە هەوڵدان خزمەتگوزارییەکان زیادبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی پزیشکانی دەروونی سنووردارە و پێویستە حکومەتی هەرێم مووچەی ئەو پزیشکانە زیادبکات، بۆ ئەوەی زیاتر هانبدرێن و زیاتر سوود لە پسپۆڕییەکانیان وەربگیرێ.













گەلەری