PM:12:07:03/12/2025
1584 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆباڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەکرێتەوە کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە کارکردن تیایدا ئەمڕۆ باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم دەکرێتەوە و هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان دێتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە باڵەخانە نوێیەکە لەلایەنئەوەوە بکرێتەوە.
هاوکات، فاوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، کردنەوەی باڵەخانەی
نوێی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە
دیپلۆماسییەکان.