سەردێڕ:

جارێکی تر چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە

PM:12:02:02/12/2025

400 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی مالیکی کۆبوونەوە و نەگەیشتن بە هیچ بڕیارێکی یەکلایی کەرەوە، دوای کۆبوونەوەکەش چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکان لە وادەی دەستووریدا.


ئەمڕۆ ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکان پابەندن بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی رێکوپێک و سەقامگیر.

هاوکات میدیا عێراقییەکانیش دەڵێن، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نەگەیشتوون بە رێکەوتن و ژمارەی کاندیدەکانیش بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا چوارچێوەکە لیژنەیان داناوە بۆ کەمکردنەوەی و دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.













گەلەری