PM:12:54:01/12/2025
1364 جار خوێندراوەتەوە
چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی توركیا بكەن، عەبدولڕەحیم سەماوی سەرۆکی سەنتەری تەمل وتی، لە سەردانەکەدا مەزڵوم عەبدی لە ئیمڕاڵی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری "تەمل" بۆ توێژینەوە دەڵێت، سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، کۆبونەوەیەك لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەخۆدەگرێت، کە تەواوکەری رێککەوتنی مانگی ئازاری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و بڕگەکانی دەبێت.
سەماوی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان لە مانگەکانی پیشوو وتبووی
رێککەوتنێکی هەمەلایەن لە نێوان کورد و تورک و عەرەب دەکرێت، هەر ئەوەش وتاری
سیاسی ئەنقەرەی بەرامبەر پەکەکە گۆڕیوە، وتیشی ئامادەکارییەکان لە تورکیا
بەردەوامن بۆ ئەوەی بەم نزیکانە یاسایەکی نوێ دەربکەن، زامنی ئازادکردنی ئۆجەلان
بكات لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیکردنی حکومەتی تورکیا، جگە لە گەڕانەوەی گەریلاكانی
پەکەکە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و چارەسەركردنی بارودۆخیان.
جەختیشكرد، یاسا نوێیەکان مافە کولتوری و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە تورکیا دەستەبەر دەکات.