سەردێڕ:

پێدانی کارەبا لە سلێمانی ئاساییبووەوە؟

PM:04:03:30/11/2025

1088 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، پێدانی کارەبا لە سلێمانی ئاساییبووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوبەری گشتیی کارەبای سلێمانی دەشڵێت، لە کاتژمێر ١٢ـی شەوی رابردووەوە هەناردەکردنی غاز لە وێستگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستیپێکردووەتەوە، و ئێستا دۆخی پێدانی کارەبا لە هەموو وێستگەکان ئاساییبووەتەوە.

وتیشی، پچڕانی کارەبا لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری رابردوو زیانی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاند، بەڵام هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی دادپەروەر ئەو رێژە کەمەی کارەبا، دابەشبکەن بەسەر هاوڵاتیاندا کە لە بەردەستیاندابووە.













گەلەری