سەردێڕ:

سەبارەت بە دانانی کامێرای تیژڕەوی لە یەکتربڕی ئارام روونکردنەوە دەدرێت

PM:12:33:30/11/2025

912 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە هاتووچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە کامێرای چاودێریکردنی خێرایی لە یەکتربڕی ئارام ، لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود دادەنرێت .


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لەبەر کەمکردنەوەی خێرایی و کەمکردنەوەی رووداوەکان، لە بەشی خوارەوەی یەکتربڕی ئارام کامێرایان داناوە کە کە کۆنتڕۆڵی هەردوو سایدی رۆشتن و هاتن دەکات.

وتیشی، سەرەتا بۆ ماوەی دووهەفتە لە تێستا دەبێت و دواتر شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کامێراکە لە خێرای ٦٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، سەرپێچی تۆمار دەکات و تابلۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی شۆفێران وشیار بن.



هۆگر هەڵگورد - سلێمانی













گەلەری