PM:01:03:27/11/2025
988 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای هەرێم دەڵێت، هەتا ئەو کاتەی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە دۆخی کارەبا بەمجۆرەی ئێستا دەبێت و پێویستیان بە ٢٤ کاتژمێر دەبێت بۆ ئەوەی دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، ئەوکاتەش کە هەناردەی غاز دەستپێدەکاتەوە، پێویستیان بە زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە بۆ ئەوەی دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بکەنەوە و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بکەن.
هاوکات، وتەبێژی
وەزارەتی كارەبای هەرێم پێشتر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی وەستانی ناردنی گاز
لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا، ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بە
رێژەی ٧٥٪ تاوەكو ٨٠٪ كەمدەبێتەوە.