PM:12:06:27/11/2025
1096 جار خوێندراوەتەوە
لە دوێنیوە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی مامۆستایەکی بەشی فیزیای زانکۆی سلێمانییان دەستگیرکردوە، بەرێوەبەری سەنتەری میترۆش بە ئێن ئاڕ تی وت، مامۆستاکە لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ باسی لەوەکرد، بەدواداچوونیان بۆ هۆکاری دەستگیرکردنی مامۆستاکە کردووە و پێیان وتون، لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن بووە و لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکڵای لەسەر تۆمار کراوە.