شێلم بەیەکێک لە خۆشترین خواردنەکان دادەنرێت بەتایبەت لە وەرزی زستاندا و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی "پریت کین"،شێلم بەوە ناسراوە کە رێژەیەکی زۆر مادەی خۆراکی تێدایە و کالۆری کەمی هەیە و ئەمەش وایکردووە ببێتە خواردنێکی تەندروست، لە یەک شێلمی ئاساییدا تەنیا ٣٤ کالۆری تێدایە و ٤ گرام ریشاڵ و کاتێک لێدەنرێت ١ گرام پرۆرین و نزیکەی زیاتر لە نیوەی پێویستیەکانی بە ڤیتامینیCپردەکاتەوە.
زۆری ریشاڵی لە شێلمدا دەتوانێت هەڵئاوسانی کۆڵۆن ونەخۆشیەکانی کەمبکاتەوە و
هاوسەنگی جەستە ڕابگرێ.
لەدیارترین
سوودەکانی شێلم بۆ جەستە:
١. وەک دەرمانی
ئارامکەرەوە وایە.
٢. ئاوی شێلم
چارەسەری گرفتی ررەبووە و گرفتی سییەکان دەکات.
٣. وەک دژە
ئۆکسید رۆڵ دەگێڕێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
٤. ئارەزووی
خواردن زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشیان زیاد بکات.
٥. بەهۆی بوونی
کالسیۆم و مەنگەنیز تێیدا گەشەی ئێسکی کۆرپەلە زیاد دەکات.
٦. دەوڵەمەندە
بە ماددەی ئاسن و خوێن زیاد دەکات.
٧. باشتربوونی
تەندروستی چاو.
٨. گرفتەکانی
پێست چارەسەر دەکات.
٩. رێگری لە
دروستبوونی بەردی زراو دەکات.