سەردێڕ:

یەکگرتوو دەستپێشخەریەکی بۆ كۆكردنەوەی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن خستەڕوو

PM:11:24:25/11/2025

1224 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، داوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە مەکتەبی سیاسی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لە هەرێم دەکەن تاوەکو بەیەکەوە نەخشە رێگایەک دابڕێژن و رێککەوتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتوو رایگەیاند، داوا لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکەن کە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنن بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ چۆنیەتی گفتوگۆکردن و پاراستن و دابینکردنی دەستکەوتەکان و دابینکردنی مافە رەواکانی هەرێم و چارەسەركردنی كێشە كەڵەكە بووەكانی نێوان هەرێم و عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخشە رێگاکە هێڵە سوورەکانی هەرێمی وەک پرسی مووچە و بودجە و ماددەی ١٤٠ و یاسای نەوت و غاز و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت و پێویستە لایەنەکانیش ئەو خاڵانە بکەن بە بنەما بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و پێویستە هەموو هەوڵێکیش بدرێت بۆگەڕاندنەوەی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم.













گەلەری