سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:08:16:25/11/2025

30720 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک - تکریت سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای نێوان کەرکوک - تکریت و بەدیاریکراوی لە نزیک ناحیەی رەشاد دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هۆندا پێکیاندا کێشاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و منداڵەکان یەکێکیان تەمەنی دوو ساڵان و ئەوەی دیکەش پێنج مانگە، لە ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەریش کەسێک برینداربووە.

هاوکات چاوگێك لە نەخۆشخانەی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی رووداوەکەی سەر رێگای تکریت، خێزانێکی سێ کەسی گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی گونووی بوعجێڵی شاری تکریتن و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا یەک تەرم گەیشتووە بە پزیشکی دادی کەرکوک و سێ برینداریش گەیشتووە بە نەخۆشخانەکانی شارەکە.













گەلەری