PM:05:18:25/11/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق رێز لە مافە دەستووریەکانی هەرێم بگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی دابینبکات و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق رێز لە مافی هەموو
پێکهاتەکانی عێراق بگرێت و حکومەتێک بێت بە بەژداری هەموو پێکهاتەکان.
باسی لەوەشکرد، پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە
بەردەوامبێت.