PM:04:17:25/11/2025
42024 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی رەتیدەکاتەوە هیچ نووسراوێکیان بەدەست گەشتبێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی رەتیکردەوە هیچ بڕیارێک یان نووسراوێکی فەرمییان بەدەست گەیشتبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.
روونیشیکردەوە، مامەڵەکردن
لەگەڵ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەپێی بڕیارەکانی پێشوو دەبێت و لە ئێستادا تەنها لەو
حاڵەتانەدا دەستیان بەسەردا دەگیرێت کە سەرپێچی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆ بکەن.
ئەم روونکردنەوەیە لە
کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی دەستپێکردنەوەی سزادان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە
بێ سەرەتاکان بڵاوبووەتەوە.